Please Wait For Loading

شقة رقم 1، الطابق الرابع، بناية الرشيد، شارع 60 متر، زانياري، أربيل، العراق +964 750 243 2080 info@maffnetwork.org

وۆرکشۆپی دانانی ستراتیجیەتی پێنج ساڵی داهاتووی تۆڕی ماف(Maff). ڕێکخراو لەلایەن ڕەکخراوی (IOL) و ڕێکخراوی (NPA).

نوفمبر 4, 2025 rewan 0 Comments

 

تۆڕی ماف هەنگاوی كۆتایی بۆ ستراتیژیەتی پێنج ساڵەی داهاتووی كاری رێكخراوەی تۆڕەکە دەنێت…
لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێڕاق و هارێمی کوردستان » ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی NPAنەرویجی، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەیی بە شێوەی گفتوگۆی کراوە ڕێکخست بۆ سەرۆکی ڕێکخراوەکانی ئەندام لە “تۆری ماف” لە شاری سلێمانی لە ڕۆژانی ٢–٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو بە ئامانجی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی ستراتیژی، (هەیکەلیەت) پێکهاتە، پەیڕەوی ناوەخۆ و پلانی تۆڕەکە.
لە ڕۆژی یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا، سەرنجی تایبەت لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کارکردنی ناوەخۆی تۆڕی ماف بوو، وەک دانانی پلانی ستراتیجی، پەرەپێدانی توانای پلاندانان، دروستکردنی تۆری هەماهەنگی، هونەری پەیوەندیکردن، و بەرێوەبردنی کەمپەین بۆ دروستکردنی کاریگەری و بڕیاری دروست.
لە ڕۆژی دووەمدا، دوای پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی ڕۆژی یەکەم، ڕەشنووسی ستراتیجیەتی بەڕێوەبردنی تۆڕی ماف بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٥-٢٠٣٠ خرایە ڕوو و باس و گفتوگۆی پلانەکانی داهاتووی تۆری ماف کرا. دووبارە پێداچوونەوە و داڕشتنەوە بە ستراتیژی تۆرەکە کرا لەلایەن ڕێکخراوە ئەندامەکانی تۆڕی ماف پەسند کرا.

leave a comment